سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان چاوی‌ به‌ سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ نشتیمانی‌ ده‌كه‌وێت وتاوتوێی‌ دیارترین پێشهاته‌كانی‌ سیاسی وئاسایشی عیراق وناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵیدا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، چاوی‌ به‌ سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ نشتیمانی‌ سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ دیارترین پێشهاته‌كانی‌ سیاسی وبارودۆخی‌ ئاسایش له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌دا كرا وسه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق له‌ دوای‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ به‌سه‌ر داعشدا هه‌نگاو ده‌نێته‌ قۆناغێكی‌ نوێ وپێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موومان یه‌ك هه‌ڵوێست بین بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی‌ قۆناغی داهاتوودا.
هه‌روه‌ها جبوری‌ گووتی‌:” سه‌ركه‌وتنه‌كان له‌ موسڵ ئێمه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌كی‌ گه‌وره‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان وكاركردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان به‌زوترین كات وجێبه‌جێكردنی‌ هه‌موو هۆكارو پێداویستیه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشتبوونه‌وه‌ی‌ نشتیمانی‌”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌:” پێویسته‌ گفتوگۆكان له‌نێوان پێكهاته‌كاندا چڕتر بكرێت بۆ گه‌یشتن به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كۆتایی‌ و گونجاو بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌جۆرێك كه‌ جێگای‌ ره‌زامه‌ندی‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ عیراق بێت”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم هه‌وڵ و ماندووبوونی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ نزیككردنه‌وه‌ی‌ بۆچوونه‌كانی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان وپه‌سه‌ندكردنی‌ یاسا گرنگه‌كان به‌تایبه‌تی‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رزنرخاند.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com