سه‌رۆكی په‌رله‌مان خواستی عیراق له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان وروبهڕوبوونهوهی مه‌ترسیه‌كانی به‌رده‌م وڵاتانی ناوچه‌كه دووپاتده‌كاته‌وه
له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی بۆ وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائیر
سه‌رۆكی په‌رله‌مان خواستی عیراقی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان وروبهڕوبوونهوهی مه‌ترسیه‌كانی به‌رده‌م وڵاتانی ناوچه‌كه دووپاتده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، پێشوازی له وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائیر به‌ڕێز عه‌بدولقادر مساهل و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات و پێشهاته‌كانی سیاسی وئاسایشی ناوچه‌كه‌و دۆسیه‌ی تیرۆر وقلاچۆكردنی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان كرا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان خواستی عیراقی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ برا عه‌ره‌به‌كانی بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان وروبهڕوبوونهوهی مه‌ترسیه‌كانی به‌رده‌م وڵاتانی ناوچه‌كه دووپاتكرده‌وه‌و گووتی ” پێویسته زمانی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان زاڵ بكرێت وههموولایهك خۆمان دووربگرێن له لێدوان و هه‌ڵوێستی تووند به‌جۆرێك كه كاریگه‌ری خراپ نه‌كاته سه‌ر هه‌ڵوێست وبێگهی وڵاتانی عه‌ره‌بی”.
هه‌روه‌ها جبوری ئاماژه‌ی به هه‌ستیاری قۆناغی ئێستای ناوچه‌كه كرد، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ زیادبوونی بیری توندڕه‌وی كه واپێویست ده‌كات هه‌موولایه‌ك دژی بوه‌ستن و له‌ناویبه‌رن و گووتی” ئه‌زموونی عیراق له قه‌لاچۆكردنی تیرۆر بووه‌ته نموونه‌یه‌ك كه پێویسته هه‌موولایه‌ك سوودی لێوه‌ربگرێت”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائیر پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق له جه‌نگی دژی تیرۆر دووپاتكرده‌وه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كانی هێزه‌كانی عیراق به‌سه‌ر تیرۆریستان ئاراسته‌ی جبوری كرد و خواستی وڵاته‌كه‌ی له پاڵپشتیكردنی عیراق له‌هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكرده‌وه.