سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌میانه‌ی‌ سمینارێكی‌ گفتوگۆئامێزی‌ كادره‌كانی‌ خوێندندا: دامه‌زراندنی‌ ده‌زگاكانی‌ ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای‌ زانستی‌ و پیشه‌یی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ شاره‌زا و وبه‌كارخستنی‌ توانا نشتیمانیه‌كان ده‌بێت

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ له‌میانه‌ی‌ چاودێریكردنیدا بۆ سمینارێكی‌ گفتوگۆئامێزدا له‌ژێرناونیشانی‌ (كادره‌كانی‌ فێركردن و سه‌رده‌می‌ زانین) له‌شاری‌ به‌غدای‌ پایته‌خت، دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كار بكرێت بۆ رزگاركردنی‌ بارودۆخی‌ فێركردن له‌عیراق و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ بۆ ئاستی‌ جارانی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ ناوچه‌كه‌و هه‌موو جیهان و سوودوه‌رگرتن له‌ شاره‌زایی‌ و لێهاتوویی‌ عیراقیه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.
هه‌روه‌ها جبوری‌ گووتی‌” ئاواته‌خوازین له‌ڕێگای‌ كاری‌ هاوبه‌ش وهاوكاریكردن له‌نێوان هه‌موو ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانداو دانانی‌ پلانێكی‌ كاركردنی‌ توكمه‌ ودابه‌شكردنی‌ ئه‌ركه‌كان له‌نێوان هه‌موو ده‌زگاكانی‌ فه‌رمی‌ و میللی ومه‌ده‌نیدا، بارودۆخێكی‌ خوێندن و فێركردنی‌ بێ وێنه‌ له‌وڵاتدا دروست بكرێت”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌زگاكانی‌ ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای‌ زانستی‌ و پیشه‌یی له‌ڕێگای‌ سوودوه‌رگرتن له‌شاره‌زاو پسپۆڕانی‌ وڵات، ده‌بێته‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان كه‌ زیانی‌ به‌هه‌موو كه‌رته‌كانی‌ گه‌شه‌پێدان گه‌یاندووه‌ و له‌سه‌رووی‌ هه‌موویاندا كه‌رتی‌ فێركردن.
له‌كۆتاییدا جبوری‌ داوای‌ له‌ ده‌زگاكانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن كرد ئه‌ركه‌كانی‌ خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن وكاربكه‌ن بۆ ئاماده‌كردنی‌ پلانێكی‌ روون و ئاشكرا له‌ڕێگای‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ نشتیمانی‌ فراوان بۆ په‌ره‌پێدانی‌ بواری‌ فێركردن له‌عیراق وته‌رخانكردنی‌ بوودجه‌ پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ شان به‌شانی‌ بوودجه‌ی‌ جه‌نگ، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر دوو سه‌نگه‌ر ده‌جه‌نگین یه‌كه‌میان تیرۆره‌ و دووه‌میشیان نه‌زانییه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com