سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ راوێژكاری حكومه‌تی ئه‌لمانیا: هه‌وڵی زۆر ده‌درێت بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغی داعش وگه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و كاراكردنی پرۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له راوێژكاری حكومه‌تی ئه‌لمانیا به‌ڕێز ئیكهارد برۆزه وبه‌ئاماده‌بوونی باڵیۆزی ئه‌لمانیا له عیراق به‌ڕێز سیریل جان نون كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی دووقۆڵی له نێوان هه‌ردوو وڵات وچۆنیه‌تی به‌هێزكردن وپه‌ره‌پێدانی هاریكاری هاوبه‌ش وسوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئه‌لمانیا له‌هه‌موو بواره‌كاندا كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی دۆسیه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان ورۆڵی یه‌كێتی ئه‌ورۆپا وكۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌م بواره‌دا كرا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی دووپاتیكرده‌وه كه عیراق خوازیاره له‌م قۆناغه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان وبه‌تایبه‌تی ئه‌لمانیا فراوان بكات و گووتی:” قۆناغی داهاتوو پێویستی به خستنه‌كاری هه‌موو تواناكان هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان”.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كارده‌كات بۆ نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كان وپه‌ره‌پێدانی هه‌ردوو دۆسیه‌ی ئابوری و ئاسایشی وڵات ودووپاتیكرده‌وه كه كاری زۆر ده‌كرێت بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغی داعش له‌ڕێگه‌ی كاراكردنی پرۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی وه‌كو تاكه رێگایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری وبڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی ئاشتی ودڵنیایی له‌نێوان پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراقدا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز ئیكهارد برۆزه دووپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه له‌پاڵپشتیكردنی عیراق وجه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی زیادكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوولا بۆ په‌له‌كردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ وڵات كرده‌وه.