سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ باڵیۆزی هۆڵه‌ندا: عیراق خوازیاره له‌قۆناغی داهاتوودا وڵاتانی دۆست به‌شداری كارا بكه‌ن له دۆسیه‌ی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی پێشوازی له باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له عیراق به‌ڕێز ماتیس فۆلترس كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی دیارترین پێشهاته‌كانی بواری ئاسایش و سیاسی له عیراق وناوچه‌كه‌و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له دۆسیه‌ی قه‌لاچۆكردنی تیرۆر وئاوهدانكردنهوهی ناوچه زیانپێگه‌یشتووه‌كان كرا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه عیراق خوازیاره له‌قۆناغی داهاتوودا وڵاتانی دۆست به‌شداری كارا بكه‌ن له دۆسیه‌ی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات وهیواخوازین كه حكومه‌تی هۆڵه‌ندا له‌رێگه‌ی وه‌به‌رهێناندا رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بێت له‌م بواره‌دا، هه‌روه‌ها جبوری جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌بواری قه‌لاچۆكردنی تیرۆر كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ی باڵیۆزی هۆڵه‌ندا خواستی وڵاته‌كه‌ی له دامه‌زراندنی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عیراق بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان دووپاتكرده‌وه وله‌هه‌مان كاتیش‌دا سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی عیراقی له‌موسڵ به‌رزنرخاند.