سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له شاندی فراكسیۆنی به‌در ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی دابینكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی سیاسی گونجاو بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له شاندی فراكسیۆنی به‌در كه پێكهاتبوو له هه‌ردوو په‌رله‌مانتار ره‌زاق محێبس وقاسم عه‌بودی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی هاریكاری له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كاندا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئالنگاری ئێستا‌و وخزمه‌تكردنی وڵات كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی چه‌ند دۆسیه‌كی تر كرا له‌وانه گێڕانه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ئه‌وانه‌ی كۆتایی به گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری هاتووه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته هه‌موو فراكسیۆنه په‌رله‌مانیه‌كان به‌شداری بكه‌ن له پاڵپشتیكردنی ده‌ركردنی پرۆژه‌و یاسا گرنگه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل و وڵات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی داوایكرد هه‌موو هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ هه‌موو كێشه‌و ئالنگاری به‌رده‌م كاری لیژنه په‌رله‌مانیه‌كان بۆ ره‌خساندنی كه‌شوهه‌وایه‌كی سیاسی گونجاو بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی فراكسیۆنی به‌در رۆڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وبه‌شداریكردنی له ده‌ركردنی یاسای پێویست بۆ باشتركردنی ژیانی هاوڵاتیان به‌رزنرخاند.