له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ باڵۆیزی پۆله‌ندا له عیراق… سه‌رۆكی په‌رله‌مان: پێویسته هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی یه‌كبخرێن بۆ قه‌لاچۆكردنی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان له عیراق وناوچه‌كه‌دا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له باڵیۆزی پۆڵه‌ندا له‌عیراق به‌ڕێز شتانیلۆ سمۆلن كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی سیاسی وئاسایشی عیراق وناوچه‌كه كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی چه‌ندین بابه‌ت كه جێگه‌ی گرنگیدانی هاوبه‌شی هه‌ردوولایه كرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عیراق له‌جه‌نگی دژی تیرۆر زیاد بكرێت و گووتی” عیراق خوازیاره نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رۆڵێكی كارا ببینن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه وێرانبووه‌كان”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی كه سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی عیراق به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا ده‌ستكه‌وتی گرنگن و كار ده‌كه‌ن بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه و دووپاتیكرده‌وه كه قۆناغی داهاتوو پێویستی به یه‌كگرتنی هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ قه‌لاچۆكردنی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له عیراق وناوچه‌كه‌دا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی پۆڵه‌ندا دووپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی پاڵپشتی عیراق ده‌كات له‌جه‌نگی دژی تیرۆر وخواستی خۆی پێشاندا بۆ دامه‌زراندنی باشترین په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا.