به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی لاوان.. سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیده‌كاته‌وه كه قۆناغی داهاتوو پێویستی به‌وه هه‌یه كه لاوان سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵگا له‌هه‌موو بواره‌كاندا بگرنه‌ده‌ست
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی لاوان پیرۆزبایی له لاوانی عیراق كرد.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، دووپاتیكرده‌وه كه لاوانی عیراق له‌ساڵانی رابردوو به‌هۆی تیرۆر‌و توندڕه‌وییه‌وه دووچاری بارودۆخی قورس بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” بڕوامانوایه كه گه‌نجان كلیلی چاره‌سه‌رن و ده‌توانین به‌پشت به‌ستن به‌ئه‌وان قه‌یران ومه‌ترسیه‌كانی له‌به‌رده‌م وڵات‌دا تێپه‌ڕێنین وكاتی ئه‌وه هاتووه كه سنورێك بۆ مه‌ینه‌تیه‌كانیان دابنێین وژیانێكی پڕ له گه‌شبینی و هیوا بۆیان بڕه‌خسێنین”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رونیكرده‌وه كه قۆناغی داهاتوو پێویستی به‌وه هه‌یه كه ده‌رفه‌تی سه‌ركردایه‌تیكردنی كۆمه‌ڵگا له‌هه‌موو بواره‌كاندا بۆ گه‌نجان بره‌خسێنین، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات دروست بكه‌ین، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی باش له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆیان ره‌خسێندرا به‌تایبه‌تی دوای هه‌مواركردنی مه‌رجی ته‌مه‌ن بۆ خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وپۆسته گرنگه‌كانی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.