له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان.. سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی ده‌ستنیشانكردنی مه‌ینه‌تی هاوڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، پێشوازی له شاندێكی سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا شاندی میوان باری خزمه‌تگوزاری وئاسایشی پارێزگاكان وكێشه‌كانی به‌رده‌م پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان وچاره‌سه‌ركردنیان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها تاوتوێی پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان و ره‌خساندنی بارودۆخی گونجاو بۆ سه‌رخستنی یاساكه‌و كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی كارای ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان له هه‌ڵسوكه‌وتكردنی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی بواری ئاسایش و خزمه‌تگوزاری هاوڵاتیان كرده‌وه وستایشی رۆڵی گرنگی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مه‌ترسیه گه‌وره‌كانی به‌رده‌م وڵات‌دا كرد.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی ئاماژه‌ی به گرنگی سه‌رپه‌رشتیكردنی راسته‌وخۆی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان بۆ پلانه‌كانی ئه‌منی ودابینكردنی پێداویستیه‌كانی پارێزگاریكردن له ئاسایشی هاوڵاتیان كرد.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئاماده‌بووان سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی كرداری وبه‌دواداچوونی به‌ڕێزی بۆ كاری ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان وپێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره پاڵپشتیه‌ك له‌پێناو دابینكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان ورۆڵی به‌رێزیان له‌گه‌یاندنی ده‌نگی ئه‌نجومه‌نه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌رزنرخاند.