سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: كاری مه‌ده‌نی به‌شێكه له سیستمی گشتی ده‌وڵه‌ت كه كارده‌كه‌ین له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین رێوشوێنی پێویست و یاساكانی تایبه‌ت به پاراستنی مافی هاوڵاتیان پاڵپشتی بكه‌ین
له‌میانه‌ی ئاماده‌بوونی له كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی پارتی مه‌ساری مه‌ده‌نیدا..
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: كاری مه‌ده‌نی به‌شێكه له سیستمی گشتی ده‌وڵه‌ت كه كارده‌كه‌ین له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین رێوشوێنی پێویست و یاساكانی تایبه‌ت به پاراستنی مافی هاوڵاتیان پاڵپشتی بكه‌ین
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی پارتی مه‌ساری مه‌ده‌نیدا، دووپاتیكرده‌وه كه رۆڵی هاوڵاتی له بنیاتنانی وڵات له‌قۆناغی ئێستادا گرنگه و ده‌ستنیشانكردنی خاڵی لاوازی له‌رێگه‌ی راده‌ربڕینی ئازاد دور له سه‌ركوتكردن ئه‌ركی هه‌موو عیراقیه‌كانه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” كاری مه‌ده‌نی به‌شێكه له سیستمی گشتی ده‌وڵه‌ت وئێمه كارده‌كه‌ین بۆ پاڵپشتیكردنی له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین رێوشوێنی پێویست و یاساكانی تایبه‌ت به پاراستنی مافی هاوڵاتیان كه رێگه‌یان پێده‌دات له‌ژێر سایه‌ی ده‌ستوری عیراق به‌ئازادی چالاكیه‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.
له‌درێژه‌ی ووته‌كه‌یدا جبوری داوای له ده‌زگاكانی حكومی كرد كه به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵسن ورۆڵی خۆیان بگێڕن له دانانی پلانی زانستی وكردرای بۆ له‌خۆگرتنی گه‌نجان وره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار به‌پێی لێهاتوویی و بڕوانامه‌ی زانستی وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه:” ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان پلانی خۆی هه‌یه بۆ ئاراسته‌كردنی وزه‌ی گه‌نجان به‌پێی پێویستی وڵات بۆ دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی كارا‌و به‌رهه‌مهێنه‌ر له دواڕۆژا”.