سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عه‌ره‌بی ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی‌ یه‌كڕیزی‌ عه‌ره‌بی‌ و كاراكردنی‌ میكانیزمی‌ كاركردنی‌ هاوبه‌ش بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ مه‌ترسیه‌كان ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عه‌ره‌بی‌ دكتۆر مشعه‌ل بن فه‌هم سه‌له‌می‌ و شاندی یاوه‌ری‌ كرد.
سه‌ره‌تا سه‌رۆك جبوری‌ به‌خێرهاتنی‌ شاندی‌ میوان كرد، كه‌ یه‌كه‌م سه‌ردانیه‌تی‌ بۆ عیراق له‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دكتۆر مشعه‌ل بن فه‌هم سه‌له‌می‌ وه‌كو سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عه‌ره‌بی.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی عه‌ره‌بی عیراقی‌ ودوایین پێشهاته‌كانی‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی‌ سیاسی وره‌وشی‌ ئاسایشی‌ ناوچه‌كه‌ كرا.
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ یه‌كڕیزی‌ عه‌ره‌بی‌ و كاراكردنی‌ میكانیزمی‌ كاركردنی‌ هاوبه‌ش بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ مه‌ترسیه‌كانی‌ له‌ به‌رده‌م وڵاتانی‌ عه‌ره‌بیدا كرد وئاماژه‌ی‌ به‌ڕۆڵی‌ گرنگی‌ په‌رله‌مانی‌ عه‌ره‌بی‌ كرد له‌ به‌هێزكردنی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و هاریكاری‌ له‌نێوان په‌رله‌مانه‌كانی‌ عه‌ره‌بیدا بۆ خزمه‌تكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و پاڵپشتیكردنی‌ دۆزه‌ ره‌واكانی‌ گه‌لانی‌ عه‌ره‌بی.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان رونیكرده‌وه‌ كه‌ بارودۆخ و مه‌ترسیه‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ عه‌ره‌بی واپێویست ده‌كات كه‌ هاریكاری‌ زیاتر له‌نێوان وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌دا بكرێت وستایشی‌ رۆڵی‌ په‌رله‌مانی‌ عه‌ره‌بی كرد له‌ پاڵپشتیكردنی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی وپاراستنی‌ یه‌كگرتوویی‌ و ئاسایش و سه‌قامگیریان.
له‌درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا جبوری‌ گووتی‌ كه‌ هێزه‌كانی‌ عیراق توانیان رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش تێكبشكێنن وشاری‌ موسڵ رزگار بكه‌ن، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی رۆڵی دیاریان هه‌بێت له‌ سڕینه‌وه‌ی‌ شوێنه‌واری‌ فیكری‌ و ئاسایشی‌ بیری‌ توندڕه‌وی‌ و داوای هاریكاری‌ كارای‌ بواری‌ ئاسایش بكرێت بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و دیارده‌یه‌.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عه‌ره‌بی سوپاس وپێزانینی خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆك جبوری‌ كرد بۆ میوانداری‌ وپێشوازیكردنی‌ گه‌رم بۆ ئه‌وان وهیوای‌ سه‌ركه‌وتن وئارامی‌ وسه‌قامگیری‌ وگه‌شه‌پێدان وخۆشگوزه‌رانی‌ بۆ گه‌لی‌ عیراق خواست.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com