سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كرده‌وه‌كانی‌ تیرۆركردنی‌ هاوڵاتیان وبه‌رپرسان رسوا ده‌كات و هۆشداریده‌دات له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كاره‌كانی‌ تۆقاندن و كوشتنی‌ هاوڵاتیان

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا، كرده‌وه‌كانی‌ تیرۆركردنی‌ هاوڵاتیان وبه‌رپرسان كه‌ دوایین ئه‌و جۆره‌ كرده‌وانه‌ تیرۆركردنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانی‌ ناحیه‌ی‌ هبهب خه‌لیل مه‌عموری‌ بوو رسواو شه‌رمه‌زاركرد.
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان گووتی‌:” ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ رسواو شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ فیتنه‌و ناكۆكی‌ له‌نێوان رۆڵه‌كانی‌ گه‌لدا دروست ده‌كات”.
هه‌روه‌ها جبوری‌ داوای‌ له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ خێرا له‌م روداوانه‌ تاوانكارییانه‌دا بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ له‌پشته‌وه‌ی‌ ئه‌و كارانه‌ ده‌وه‌ستن و سزادانی‌ بكوژه‌كان.
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران هۆشداری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كاره‌كانی‌ تۆقاندن و كوشتن ده‌رهه‌ق به‌هاوڵاتیان ده‌دات وهیوای‌ خواست كه‌ هه‌موولایه‌ك خۆیان دوربگرن له‌هه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێكی‌ ناشیاو كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ شێواندنی‌ بارودۆخه‌كه‌و وتێكدانی‌ ره‌وشی‌ وڵات.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com