ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی به‌وه‌كاله‌ت ده‌كات و میوانداری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15/8/2017 له‌سێزده‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی 185 په‌رله‌مانتار، كۆتایی به لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی به‌وه‌كاله‌ت هێنا و میوانداری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی به‌ڕێز مشعه‌ل بن فه‌هم سه‌له‌می كرد و كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ چوار یاسا هێنا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی به‌ڕێز مشعه‌ل بن فه‌هم سه‌له‌می وشاندی یاوه‌ری كرد وگووتی كه ئاماده‌بوونی شاندی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی پاڵپشتیه‌كی گرنگه بۆ گه‌لی عیراق له‌جه‌نگی دژی تیرۆردا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی له‌ووته‌یه‌كیدا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌ندا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئاماده‌بوونی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا وخواستی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی بۆ هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی عیراق پێشاندا.
هه‌روه‌ها سه‌له‌می ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی چاودێری وپاڵپشتی عیراقی له‌جه‌نگیدا دژ به‌تیرۆریستان ده‌كرد وگووتی كه تیرۆر نه‌ك ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ عیراق به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئاسایشی ناوچه‌ی عه‌ره‌بی وهه‌موو جیهان ورونیكرده‌وه كه په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی به‌رده‌وام پاڵپشتی خۆی بۆ عیراق له‌روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا ده‌ربڕیووه و جه‌ختی له‌سه‌ر سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی عیراق وده‌ستێوه‌رنه‌دان له‌كاروباری ناوخۆیی ده‌كرده‌وه.
دواتر ئه‌نجومه‌ن میوانداری نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی لاوانی عیراقی له‌هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگای عیراقی كرد به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی لاوان.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆك جبوری له‌میانه‌ی میواندارییه‌كه‌دا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی لاوانی عیراق كرد و په‌رله‌مانتار جاسم محمد جه‌عفه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش خوێنده‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگدانی له‌سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگا‌و قه‌زاكان كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و هه‌رێم وپارێزگاكان، جگه له‌مادده كێشه له‌سه‌ره‌كانی تایبه‌ت به‌پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوكرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری هه‌مواركردنی یاسای قه‌لاچۆكردنی تیرۆر ژماره (13)ی ساڵی 2005 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی پێشكه‌شكراوه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشنیاری یاسای بابل پایته‌ختی شارستانیه‌تی عیراقه كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی رۆشنبیری و راگه‌یاندن ویاسایی وگه‌شتوگوزاره‌وه پێشكه‌شكراوه ته‌واوكرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی پاڵپشتی تیرۆر ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكراوه، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشنیاری یاسای سندوقی پاڵپشتیكردنی لاوانی ده‌رچووان كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشه‌وه پێشكه‌شكراوه ته‌واوكرد.
دواتر په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د مه‌دلول جه‌ربا به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی خه‌ڵكی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌گشتی و هۆزه‌كانی شه‌ممه‌ر به‌تایبه‌تی خوێنده‌وه، تێیدا سوپاس و پێزانینی ئاراسته‌ی هۆزه‌كان و خه‌ڵكی باشوری عیراق كرد بۆ پاڵپشتی وپێشكه‌شكردنی هاوكاری گه‌وره بۆ ئاواره‌كانی نه‌ینه‌وا.
دواتر ئه‌نجومه‌ن وبه‌پێی داواكاری په‌رله‌مانتار عالیه نوسه‌یف ده‌ستیكرد به لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێز سه‌لمان جومه‌یلی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌نجومه‌ن رێوشوێنی تایبه‌ت به‌پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه له‌دانیشتنه‌كانی داهاتوودا ته‌واو ده‌كات.
دواتر دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه 17/8/2017 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
15/8/2017