سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: پێویسته ده‌وڵه‌ت گرنگی زۆر به ئاسایشی رۆشنبیر بدات وگیانی بپارێزێت وباری بژێوی ژیانی باشتر بكات وهۆكاره‌كانی كرانه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنی به‌جیهان بۆی بره‌خسێنێت
له‌میانه‌ی چاودێریكردنی بۆ دیداری چواره‌می په‌رله‌مانی تایبه‌ت به رۆشنبیری و كه‌لتور و ناسنامه‌دا…
سه‌رۆكی په‌رله‌مان: پێویسته ده‌وڵه‌ت گرنگی زۆر به ئاسایشی رۆشنبیر بدات وگیانی بپارێزێت وباری بژێوی ژیانی باشتر بكات وهۆكاره‌كانی كرانه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنی به‌جیهان بۆی بره‌خسێنێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌میانه‌ی چاودێریكردنی بۆ دیداری چواره‌می په‌رله‌مانی تایبه‌ت به رۆشنبیری و كه‌لتور و ناسنامه‌دا وبه‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری رۆشنبیری فریاد ره‌واندوزی وژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و رۆشنبیر‌و هونه‌رمه‌ندان، دووپاتیكرده‌وه كه نابێت ناسنامه‌ی لاوه‌كی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایده‌لۆجی ومه‌زهه‌بی وسیاسی به‌سه‌ر بیرۆكه‌ی ئینتیمابوون بۆ وڵات زاڵبكرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پێویسته به‌رواری رزگاركردنی موسڵ ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ قۆناغێكی نوێی ده‌نگی رۆشنبیری له‌پێناو بنیاتنانی ناسنامه‌و ئینتیمابووندا.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی:” پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كی كارا له‌سه‌ر بنه‌مای هاریكاری و به‌شداری له‌نێوان ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و ناوه‌نده‌كانی تری رۆشنبیری‌دا دروست بكرێت، به‌جۆرێك كه ده‌بێت شان به‌شانی ده‌زگاكانی تری وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و ئه‌وقافی ئاینی كاربكه‌ن بۆ بنیاتنانی زاتی مرۆڤی ئه‌م وڵاته”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رونیكرده‌وه كه پێویسته ده‌وڵه‌تی عیراقی گرنگی به ئاسایشی كه‌سانی رۆشنبیر وپاراستنی گیانیان وباشتركردنی باری ئابوریان بدات، له‌گه‌ڵ ره‌خساندنی هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی به جیهانه‌وه و ئاماژه‌یكرد كه قۆناغی دوای داعش كه هاوده‌مه له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنه‌كانی سوپای ئێمه به‌سه‌ر داعشدا تایبه‌ت نیه به ناوچه‌یه‌ك یان بیرۆكه‌یه‌كی دیاریكراو، به‌ڵكو قۆناغێكه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بیرۆكانه‌ی كه بوونه هۆی هێنانی داعش و هاوشێوه‌كانی له گروپه توندڕه‌وه‌كان و هه‌ر بیرێكی تری روخێنه‌ر كه پێكهاته‌ی نشتیمانهكهمان ده‌شێوێنێت.