سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ ئه‌مینداریه‌تی‌ گشتی‌ كۆمبونی‌ نه‌هزه‌ی‌ نه‌وه‌یه‌ك: جێبه‌جێكردنی‌ بنه‌ماكانی‌ دیموكراتیه‌ت پێویستی‌ به‌كاری‌ زیاتر هه‌یه‌ وده‌بێت كه‌شوهه‌وای‌ گفتوگۆی‌ بنیاتنه‌ر بره‌خسێندرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ هه‌موو كێشه‌كان

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ ئه‌مینداریه‌تی‌ گشتی‌ كۆمبوونی‌ نه‌هزه‌ی‌ نه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێز عه‌لی‌ خه‌لیل و شاندی یاوه‌ری‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ سیاسی وئاسایشی وڵات كرا و به‌ڕێز جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ جێبه‌جێكردنی‌ بنه‌ماكانی‌ دیموكراتیه‌ت پێویستی‌ به‌كاری‌ زیاتر هه‌یه‌ وده‌بێت كه‌شوهه‌وای‌ گفتوگۆی‌ بنیاتنه‌ر بره‌خسێندرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ هه‌موو كێشه‌كان.
هه‌روه‌ها جبوری‌ گووتی‌:” رۆڵی‌ هاوڵاتی له‌ بنیاتنانی‌ وڵات له‌قۆناغی ئێستادا پێویست وگرنگه‌ وئه‌ركی‌ هه‌موو عیراقیه‌كانه‌ به‌ئازادانه‌ ڕای‌ خۆیان ده‌رببڕن و هانی‌ ئازادی‌ ڕاده‌ربڕین به‌پێی‌ ده‌ستوری‌ عیراقی بده‌ن”.
هه‌روه‌ها جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق به‌قۆناغێكی‌ هه‌ستیارو قورسدا تێده‌په‌ڕێت وئه‌مه‌ش پێویستی‌ به‌كده‌ستی‌ هه‌موولایه‌ك هه‌یه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ هه‌موولایه‌نه‌كان و پاراستنی‌ ماڵی‌ عیراقی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شاندی میوان هه‌وڵه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی بۆ پاڵپشتیكردنی‌ كاری‌ مه‌ده‌نی‌ له‌وڵاتداو رۆڵی‌ له‌چاكسازییه‌كان و ده‌ركردنی‌ یاسا گرنگه‌كان وبه‌هێزكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ دیموكراتیدا به‌رزنرخاند.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com