سه‌رۆكی په‌رله‌مان: پێویسته په‌له‌بكرێت له رزگاركردنی قه‌زای حه‌ویجه وگێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان
له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ شاندی ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك..
سه‌رۆكی په‌رله‌مان: پێویسته په‌له‌بكرێت له رزگاركردنی قه‌زای حه‌ویجه وگێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له شاندی ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له پارێزگای كه‌ركوك كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی خزمه‌تگوزاری شاره‌كه ودیارترین پێشهاته‌كانی بواری سیاسی له پارێزگاكه كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی ئاماده‌كارییه‌كانی هۆزه‌كان وهێزه‌كانی ئاسایش بۆ رزگاركردنی قه‌زای حه‌ویجه ورۆڵی هۆزه‌كان له پاڵپشتیكردنی دۆسیه‌ی ئاواره‌كاندا كرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه” پێویسته په‌له‌بكرێت له رزگاركردنی قه‌زای حه‌ویجه وگێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی جه‌ختی له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیری له پارێزگاكه بۆ قۆناغی دوای داعش كرده‌وه بۆ پاراستنی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ویه‌كڕیزی نشتیمانی له ماوه‌ی داهاتوودا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان گووتی:” روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ڕێگه‌ی یه‌كڕیزی نشتیمانی وكاری به‌كۆمه‌ڵی هه‌موولایه‌ك ده‌بێت و له‌وانه هۆزه‌كان كه یه‌كێك له پێكهاته گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگای عیراقی پێكدێنن”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی میوان رۆڵی سه‌رۆك جبوری له پاڵپشتیكردنی هۆزه‌كان و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به چه‌سپاندنی چه‌مكی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی و یه‌كگرتوویی نشتیمانی به‌رزنرخاند.