ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران قه‌ناعه‌ت به‌وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیری بازرگانی به‌وه‌كاله‌ت ده‌كات وكۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی چوار یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 17/8/2017 له چوارده‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 202 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا به‌قه‌ناعه‌تكردن به‌وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیری بازرگانی به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێز سه‌لمان جومه‌یلی ویاسایه‌ك وبڕیارێكی په‌رله‌مانی په‌سه‌ندكرد وكۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی چوار یاسا هێنا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند كه دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تا رۆژی 24 ی ئه‌و مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌گه‌ڵ راگرتنی پێدانی مۆڵه‌ت به په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی چه‌ند یاسایه‌كی گرنگ له‌وانه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا به‌قه‌ناعه‌تكردن به‌وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیری پلاندانان و وه‌زیری بازرگانی به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێز سه‌لمان جومه‌یلی له‌میانه‌ی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵیدا كه له‌دانیشتنی رابردوودا ئه‌نجامدرا وپاش ئه‌وه‌ی له‌كۆی 202 په‌رله‌مانتار 104 په‌رله‌مانتار قه‌ناعه‌تیان به‌وه‌ڵامه‌كانی ناوبراو هێنا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی بیسته‌م بۆ یاسای مه‌لاك ژماره 25ی ساڵی 1960 وله‌لایه‌ن لیژنه‌ی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌شكراوه.
دواتر ئه‌نجومه‌ن بڕیارێكی په‌رله‌مانی لیژنه‌ی یاسایی سه‌باره‌ت به ریگه‌دان به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی قه‌زای به‌عاج وگونده‌كانی ده‌وروربه‌ری وهه‌ردوو ناحیه‌ی ته‌ل عه‌بته‌و وقه‌یره‌وان و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریان بۆ سه‌ر ماڵ وشوێنی خۆیان په‌سه‌ندكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن وله‌سه‌ر داواكاری لیژنه‌كانی ته‌ندروستی و ژینگه‌و كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی ده‌نگیدا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یاسای بیمه‌ی ته‌ندروستی بۆ حكومه‌ت.
سه‌باره‌ت به لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵ به‌ڕێز فه‌لاح حه‌سه‌ن زێدان به‌پێی داواكاری په‌رله‌مانتار زه‌ینه‌ب تائی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن دیاریكرد كه ژماره‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه ئیمزایان له‌سه‌ر داواكارییه‌كه كردبوو له‌كۆی 42 په‌رله‌مانتار كه‌مبووته‌وه بۆ 35 په‌رله‌مانتار، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی چه‌ند داواكارییه‌كی تر له‌لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێك بۆ كشاندنه‌وه‌ی ئیمزاكانیان وله‌ئه‌نجامدا ژماره‌ی ئیمزاكان كه‌مبووته‌وه بۆ 23 په‌رله‌مانتار وئه‌مه‌ش بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نیسابی یاسایی داواكاری لێپرسینه‌وه‌كه.
هه‌روه‌ها جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه په‌رله‌مانتار زه‌ینه‌ب تائی دواتر داواكارییه‌كی تری پێشكه‌شكرد كه ئیمزای 25 په‌رله‌مانتاری تێدایه وگووتی به‌پێی رێوشوێنی یاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵدا.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به خۆێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با ژماره (53)ی ساڵی 2017 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌و سامانه سروشتیه‌كانه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشنیاری هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای رێكخستنی چاندنی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ ژماره (11)ی ساڵی 2017 كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له لیژنه‌كانی ته‌ندروستی و ژینگه یاسایی وئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و مافی مرۆڤ پێشكه‌شكراوه ته‌واوكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك وتاوتوێی پێشنیاری یاسای زیندووڕاگرتنی قوربانیانی شه‌هیدانی جه‌نگی دژی تیرۆریستانی داعش وپه‌له‌كردن له ته‌واوكردنی رێوشوێنی كه‌یسه‌كانیان وچاودێریكردنی برینداره‌كانیان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان وزیندانیانی سیاسی پێشكه‌شكراوه كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك وتاوتوێی پرۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتنامه‌ی نێوان حكومه‌تی كۆماری عیراق و لیژنه‌ی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه پێشكه‌شكراوه كرد.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 19/8/2017 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
17/8/2017