سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له سه‌رۆك هۆزه‌كانی شه‌ممه‌ر شێخ عه‌بدولڵا عه‌جیل ئه‌لیاوه‌ر ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی هۆزه‌كان له‌خولقاندنی گیانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه ونه‌هێشتنی ناكۆكیه‌كان ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، پێشوازی له سه‌رۆك هۆزه‌كانی شه‌ممه‌ر له‌عیراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی شێخ عه‌بدولڵا عه‌جیل ئه‌لیاوه‌ر وشاندی یاوه‌ری كرد.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی ئاراسته‌ی شێخ یاوه‌ر كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی وه‌كو سه‌رۆك بۆ هۆزه‌كانی شه‌ممه‌ر و هیوای خواست كه بتوانێت پێگه‌ی ئه‌و هۆزه گه‌وره‌یه له چوارده‌وری عه‌ره‌بیدا به‌هێزتر بكات.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی عیراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی وباری ژیانی هاوڵاتیان كرا.
سه‌رۆك جبوری رۆڵی هۆزه‌كانی له پرۆسه‌ی رزگاركردنی خاكی وڵات له تیرۆریستانی داعش وپاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كانیان به‌رزنرخاند وگووتی كه هۆزی شه‌ممه‌ر قوربانی گه‌وره‌ی له‌پێناو روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر داوه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كخستنی توانای هه‌موو هۆزه‌كان كرده‌وه بۆ ته‌واوكردنی رزگاركردنی ناوچه‌كانی تری وڵات له تیرۆریستان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری وگێڕانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری وگێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان وگووتی:” پێویسته هه‌موولایه‌ك پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان بۆ ئاواره‌كان وره‌خساندنی بارودۆخی گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شێخ یاوه‌ر ستایشی رۆڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له پاڵپشتیكردنی به‌رده‌وامی بۆ هۆزه‌كان كرد و ڕۆڵی به‌ڕێزی له به‌هێزكردنی یه‌كڕیزی نشتیمانی به‌رزنرخاند و دووپاتیكرده‌وه كه رۆڵه‌ی هۆزه‌كان رۆڵی گرنگیان هه‌بوو له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و رزگاركردنی شاره‌كان وقوربانی گه‌وره‌یان به‌خشی ودووچاری مه‌ینه‌تی زۆر له‌ڕابردوو وئێستادا هاتوون به‌هۆی ره‌وشی ئاڵۆزی ناوچه‌كانیان.