كۆمبوونی‌ مه‌ده‌نی‌ بۆ چاكسازی‌ كۆنگره‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ خۆی‌ ده‌به‌ستێت و دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ وه‌كو ئه‌مینداری‌ گشتی‌ هه‌ڵده‌بژێرێت

كۆمبوونی‌ مه‌ده‌نی‌ بۆ چاكسازی‌ (كار) ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌، له‌ شاری‌ به‌غدای پایته‌خت كۆنگره‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ خۆی‌ به‌ست و دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ وه‌كو ئه‌مینداری‌ گشتی‌ هه‌ڵبژارد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی‌ چه‌ند دۆسیه‌كی‌ گرنگی‌ تایبه‌ت به‌ كاروباری‌ ناوخۆی‌ كۆمبوون و گۆڕه‌پانی‌ نشتیمانی‌ عیراق كرا.
ئه‌مینداری‌ گشتی‌ كۆمبوونی‌ مه‌ده‌نی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ گووتی‌ ” ئێمه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌نێین له‌ڕێگایه‌كی‌ درێژدا بۆ خزمه‌تكردنی‌ كۆمه‌ڵگه‌و خه‌ڵكی‌ خۆمان و وڵاته‌كه‌مان” و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ” پێویسته‌ كۆمه‌ڵێكی‌ توكمه‌و یه‌كگرتوو دروست بكه‌ین كه‌ تێڕوانینێكی‌ هاوبه‌ش وبیرۆكه‌یه‌كی‌ رونی هه‌بێت وكاری‌ به‌كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ داموده‌زگاكان وپه‌یڕه‌وێكی‌ توكمه‌ی‌ ناوخۆ بكات”.
هه‌روه‌ها ئه‌مینداری‌ گشتی‌ گووتی‌ ” ئێمه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ هه‌ستكردن به‌ به‌رپسیارێتی‌ به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان وهه‌ستكردن به‌ مه‌ینه‌تیه‌كانی‌ له‌ئاواره‌بوون و فه‌قیری‌ وبڵاوبوونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ونه‌بوونی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان وپه‌راوێزخستنی‌ تواناكان كارده‌كه‌ین” وئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ ” ئه‌و ئه‌ركه‌ له‌م بارودۆخه‌دا زۆر مه‌ترسیدار و هه‌ستیارو وقورسه‌ و پێویستی‌ به‌ قوربانیدان و راستگۆیی‌ ولێهاتوویی و ورد له‌كاتی‌ جێبه‌جێكردنیدا هه‌یه‌”.
هه‌روه‌ها ئه‌مینداری‌ گشتی‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ كۆمبوونی‌ عیراقی بۆ چاكسازی‌ ” پارتێكی‌ دیموكراتی موحافزكاره‌و هیچ ئایده‌لۆجیایه‌ك ناكاته‌ بنه‌مای‌ خۆی‌، به‌ڵكو كارده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانی‌ سیاسه‌ته‌ كاراكان و دانانی‌ چاره‌سه‌ری‌ راسته‌قینه‌ بۆ كێشه‌ی‌ سیاسی وئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی‌ گه‌لی‌ عیراق و نشتیمانه‌كه‌مان”.
له‌كۆتاییدا ئه‌مینداری‌ گشتی‌ رونیكرده‌وه‌” پرۆسه‌ی‌ چاكسازی‌ فراوان و هه‌مه‌لایه‌نه‌ پێویستی‌ به‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ جددی بۆ گۆڕه‌پانی‌ سیاسی وخواسته‌كانی‌ گه‌لی‌ عیراق هه‌یه‌، هه‌روه‌ها پێویستی‌ به‌ شیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ ورد بۆ بابه‌تی‌ چاكسازی‌ خوازراو وچۆنیه‌تی‌ جێبه‌جێكردنی‌ وجۆری‌ ئه‌و رێوشوێنه‌ پێویستانه‌ی‌ كه‌ ده‌بێت بگیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌یه‌”.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com