ئارام شێخ محەمەد جێگری سهرۆكی ئهنجومهنی نوێنهران: ئەوشاندەی لەبەغدایە حزبییەو نوێنەرایەتی ھەرێم ناکات
جێگری دووەمی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق، رایدەگەیەنێت، ئاگاداری دانوستانەکانی نێوان شاندی ئەنجومەنی ریفراندۆم و لایەنە عێراقییەکان نییە، و شاندەکە شاندێکی فەرمی نییە بەڵکو حزبییە.
ئارام شێخ محەمەد، ئەمڕۆ یەکشەممە، بەخەندان-ی راگەیاند، “ئێمە ئاگامان لە ھیچ جوڵەیەکی ئەو شاندە نییە، کە ھاتووەتە بەغدا، تەنھا لە راگەیاندنەوە دەیبیستین”.
وتیشی، ھاتنی ئەو شاندە حزبیەو “پێکھاتووە لەدووسێی حزب یەکێتی و پارتی و یەکگرتوو، ھەماھەنگییان لەگەڵ ئێمە نییە و ئاگامان لەیەک نییە”،
شاندێکی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم رۆژی دووشەمەی رابردوو سەردانی بەغدای کردوو، تائێستا نەگەڕاونەتەوەو لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بەردەوامن.