سه‌رۆكی په‌رله‌مان تاوتوێی یاسای هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی پارێزگای كه‌ركوك ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له په‌رله‌مانتارانی پارێزگای كه‌ركوك كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دیارترین پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی كه‌ركوك وكێشه‌كانی تایبه‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكه كرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه:” پێویسته رێكه‌وتن له‌سه‌ر شێوازێكی ته‌وافقی بكرێت بۆ پاراستنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی پارێزگاكه به‌پێی ده‌ستور وده‌بێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك ببێته مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پاراستنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كان”.
جبوری دووپاتیكرده‌وه كه روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌رێگه‌ی یه‌كگرتوویی نشتیمانی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ كاركردنی هه‌موولایه‌نه‌كان بۆ رزگاركردنی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش له‌كه‌ركوك وبه‌تایبه‌تی حه‌ویجه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به گرنگی پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری پارێزگاكه له قۆناغی دوای داعش كرد بۆ پاراستنی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ویه‌كڕیزی نشتیمانی له‌ماوه‌ی داهاتوودا.