جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی لە ڕاوێژكاری سیاسی باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له عێراق ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئارام شێخ محمد، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له ڕاوێژكاری سیاسی باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له‌عێراق به‌ڕێز نیكۆلاس ئاڵتۆن كرد.
له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی ئه‌منی و سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستان خرایه به‌رباس و له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ئارام شێخ محه‌مه‌د باسی كار و چالاكییه‌كانی په‌رله‌مانی عیراقی له بواری یاسادانان و چاودێریكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت و بانگهێشتكردنی وه‌زیره‌كان كرد.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ستایشی ڕۆڵی حكومه‌تی به‌ریتانیای كرد له هاوكاریكردنی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ڕایگه‌یاند: به‌هاوكاری به‌ریتانیا و هه‌موو هێزه ئازادیخوازه‌كان هه‌نگاونان به‌ره‌و پاككردنه‌وه‌ی عیراق له‌تیرۆر و توندڕه‌وی له‌هه‌نگاوی كۆتایی نزیكده‌بێته‌وه و هیوادارین بتوانین له‌ڕوی سیاسیشه‌وه ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی و ململانێ كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كان.
لای خۆیه‌وه ڕاوێژكاری بالیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا دووثاتيكردةوة كة وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هیواشی خواست سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌ڕێی دیاڵۆگ و گفتوگۆی دۆستانه‌وه چاره‌سه‌ربكرێن.