جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی كاری وهزارهتی ناوخۆ وخزمهتكردنی هاوڵاتیانی لهگهڵ وەزیری ناوخۆ دهكات
بۆ بەدواداچونی ئەو ئیش وکارانەی هەرێمی کوردستان کە پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی وەزارەتی ناوخۆی کردو لەلایەن بەڕێز قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆوە پێشوازی لێکرا.
لە سەردانەکەدا باس لەو ئیش وکارانە کرا کە پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق و رێوشوێنەکانی ئاسانکاریکردن بۆیان تاوتوێکران.
هاوکات جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی ئەنجومەنی بۆ هەر پرۆژە یاسایەک راگەیاند بەهۆیەوە باری ئەمنی جێگیر دەکات.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بە پلانی وەزارەتەکەی کرد بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایش و بەڕێکردنی کاروباری هاوڵاتیان بەپێی میکانیزمی نوێ.