سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات گرنگی زیاتر به توێژی گه‌نجان بده‌ن بۆ خولقاندنی نه‌وه‌یه‌كی هه‌ستیار و مرۆڤێكی چاك و خزمه‌تكاری وڵات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له ده‌زگای غه‌دی موشرق بۆ چاودێریكردنی بێ باوكان كرد.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان گووتی:” چاودێریكردنی لاوان به‌شێكه له به‌رپسیارێتی وپابه‌ندبوونی مرۆڤایه‌تی ئێمه‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كار ده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره پاڵپشتیه‌ك بۆ ئه‌و توێژه گرنگه كه به‌هۆی جه‌نگ و كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان كه‌سوكاریان له‌ده‌ستداوه”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی كه تیرۆرێكی كوێرانه هه‌یه خه‌ڵك ده‌كوژێت، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن كه به‌رگری له ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر دو‌ژمنێك كه ته‌نها زمانی كوشتن و وێرانكردن ده‌زانێت.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆك جبوری داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد گرنگی زیاتر به توێژی گه‌نجان بده‌ن بۆ خولقاندنی نه‌وه‌یه‌كی هه‌ستیار و مرۆڤێكی چاك و خزمه‌تكاری وڵاتی خۆی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌و توێژه‌یه ئه‌مانه‌ته له‌سه‌ر ئه‌ستۆی ئێمه وكاری ئه‌مڕۆمان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌ركه‌وتووین و وه‌ڵامێكه بۆ تیرۆر و تیرۆریستان كه ئێمه گه‌لێكی بهرههمهێنهرو سه‌ربه‌رزین وهه‌رده‌م خۆڕاگرین.