سه‌رۆكی په‌رله‌مان: عیراق له‌كاتی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تاقمه تیرۆریستیه‌كاندا باشترین رۆڵه‌كانی خۆی وه‌كو قوربانی پێشكه‌شكرد
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له دایكی شه‌هید ئه‌حمه‌د فه‌حل كه له‌ده‌ستی تیرۆریستان له‌پارێزگای سه‌لاحه‌ددین تیرۆركرا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه عیراق له‌كاتی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تاقمه تیرۆریستیه‌كان وبه‌رگریكردن له یه‌كگرتوویی وسه‌قامگیری وڵات‌دا، باشترین رۆڵه‌كانی خۆی وه‌كو قوربانی پێشكه‌شكرد وگووتی كه عیراقیه‌كان هه‌ره‌سیان به پلانی تیرۆریستان بۆ تێكدانی پێكهاته‌ی نشتیمانی هێنا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد مافی شه‌هیدان وهه‌موو به‌رگریكه‌رانی وڵات بپارێزن و قوربانیه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایش به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه له‌پێناو رزگاركردنی خاكی عیراق له ده‌ستی تیرۆریستان به‌رزنرخاند.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كار ده‌كات بۆ ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به پاراستنی مافی هه‌موو شه‌هیدان.