سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له یانه‌ی وه‌رزشی جه‌وییه ده‌كات به‌بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی هه‌ردوو پاڵه‌وانێتی ناوخۆ و ئاسیا
له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌ی وه‌رزشی جه‌وییه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی له یانه‌ی وه‌رزشی جه‌وییه ده‌كات به‌بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی هه‌ردوو پاڵه‌وانێتی ناوخۆ و ئاسیا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له شاندی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌ی وه‌رزشی جه‌وییه و ژماره‌یه‌ك له یاریزانانی یانه‌كه كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا بارودۆخی وه‌رزشی سه‌ر گۆڕه‌پانی عیراق وده‌ستكه‌وته‌كانی ناوخۆیی و كیشوه‌ری خرانه‌ڕوو.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له یانه‌كه كرد به‌بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی بۆ پاڵه‌وانێتی خولی ناوخوی ئه‌م ساڵ وخولی ئه‌و دواییه‌ی یه‌كێتی ئاسیا و دووپاتیكرده‌وه كه په‌رله‌مان پاڵپشتی بزوتنه‌وه‌ی وه‌رزشی و یاریزانه سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌كات ئه‌وانه‌ی كه ناوی تۆپی پێی عیراقیان له بۆنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا به‌رزكردووه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” پێویسته پاڵپشتی ته‌واو له یه‌كێتی تۆپی پێ وههڵبژارده نشتیمانیه‌كان و تیپه ناوخۆییه‌كان بكرێت وكێشه‌و به‌ربه‌سته‌كان لاببرێن بۆ به‌رزكردنی ئاستیان و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی باشتر له پاڵه‌وانێتیه‌كانی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تیدا.
له‌كۆتاییدا جبوری داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كار بكه‌ن بۆ به‌رزكردنی ئاستی وه‌رزشی له‌رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی ته‌واو وهاندانی به‌هره‌و تواناكانی گه‌نجان.