له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ فه‌له‌ستین، سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان: عیراق پابه‌نده‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ نه‌گۆڕاوی‌ خۆی‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆزی‌ فه‌له‌ستین وداوا له‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی وئیسلامی و هه‌موو وڵاتانی‌ جیهان ده‌كات كه‌ پاڵپشتی‌ گه‌لی‌ فه‌له‌ستین و دۆزه‌ ڕه‌واكه‌ی‌ بكه‌ن

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ فه‌له‌ستینی‌ به‌ڕێز ریاز مالیكی كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی‌ دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات و چۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ وخزمه‌تكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌ردوو گه‌ل له‌هه‌موو بواره‌كانی‌ سیاسی‌ وئابوریدا كرا.
هه‌روه‌ها جبوری‌ خۆشحاڵی خۆی‌ بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ ده‌ربڕی‌ و هیوایخواست كه‌ ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌كی‌ باش بۆ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ دووقۆڵی‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.
جبوری‌ ئه‌وه‌ی‌ دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ عیراق پابه‌نده‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ نه‌گۆڕاوی‌ خۆی‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆزی‌ فه‌له‌ستین وداوا له‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی وئیسلامی و هه‌موو وڵاتانی‌ جیهان ده‌كات كه‌ پاڵپشتی‌ گه‌لی‌ فه‌له‌ستین و دۆزه‌ ڕه‌واكه‌ی‌ بكه‌ن.

هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌ كه‌ سه‌ركه‌وتنی‌ دۆزی‌ فه‌له‌ستین ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ سه‌قامگیری‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا وئێمه‌ پێمانوایه‌ كه‌ هه‌موو كێشه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ په‌یوه‌ندیان پێكه‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌بێت هه‌موویان پێكه‌وه‌ له‌رێگه‌ی‌ ده‌ستپێشخه‌ری‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی‌ عه‌ره‌بیدا چاره‌سه‌ر بكرێن.
له‌درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا جبوری‌ گووتی‌:” سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ عیراق به‌سه‌ر تیرۆردا واتای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ عروبه‌و ئیسلام و مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌ێنێت وئێمه‌ هه‌موومان به‌شدارین له‌م سه‌ركه‌وتنه‌دا وسوودو ده‌ره‌نجامه‌كانی‌ ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ مه‌زنه‌ كاریگه‌ری‌ ده‌كاته‌ سه‌ر سه‌قامگیری‌ عیراق وناوچه‌كه‌و جیهان”.
هه‌روه‌ها جبوری‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ خۆئاماده‌كردنی‌ په‌رله‌مان بۆ قۆناغی دوای‌ داعش كرد، كه‌ بریتیه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان وچه‌سپاندنی‌ سه‌قامگیری‌ وپێكه‌وه‌ژیان له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا و ده‌ستكردن به‌ هه‌ڵمه‌تی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ وڵات.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com