سه‌رۆكی په‌رله‌مان: جه‌ژنی قوربان ده‌رفه‌تێكی نوێیه بۆ لابردنی ناكۆكیه‌كان و به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی یه‌كگرتوویی وبرایه‌تی و خۆشه‌ویستی ولێبورده‌یی
پیرۆزبایی هاتنی جه‌ژنی قوربان ده‌كات…
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: جه‌ژنی قوربان ده‌رفه‌تێكی نوێیه بۆ لابردنی ناكۆكیه‌كان و به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی یه‌كگرتوویی وبرایه‌تی و خۆشه‌ویستی ولێبورده‌یی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، پیرۆزبایی هاتنی جه‌ژنی قوربانی له‌موسڵمانان كرد و داوایكرد ئه‌و بۆنه‌یه بقۆزرێته‌وه بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكیه‌كان و به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی خۆشه‌ویستی ولێبورده‌یی له‌نێوان عیراقیه‌كاندا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی كه كۆبوونه‌وه‌ی موسلمانان به‌هه‌موو ره‌نگ و نه‌ته‌وه‌كان له‌شوێنێكدا، وێنه‌یه‌كی بچووككراوی یه‌كگرتوویی وئه‌و برایه‌تیه پێشانده‌دات كه ئێمه ده‌مانه‌وێت وكاری بۆ ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی عیراقیه‌كان و هه‌موو موسلمانانی جیهان كرد وداوای له یه‌زدان كرد كه ئه‌و بۆنه‌یه ببێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزی ورزگاركردنی هه‌موو خاكی وڵات و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان وئه‌و جه‌ژنه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ قۆناغێكی نوێ له‌رێگه‌ی دوركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵه‌كانی پێشوو وبه‌ره‌و پێشڤه‌چوون بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری.