سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌ میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ باڵیۆزی‌ ئێران له‌ عیراق جه‌خت له‌سه‌ر كاراكردنی‌ هه‌وڵه‌ هه‌رێمی ونێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر به‌هه‌موو ناونیشانه‌كانی‌ ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ ئێران له‌ عیراق به‌ڕێز ئیرج مه‌سجدی‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ سیاسی وئاسایش له‌عیراق وناوچه‌كه‌ وپه‌یوه‌ندی‌ دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات وچۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ له‌هه‌موو بواره‌كاندا كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ دۆسیه‌ی‌ قه‌لاچۆكردنی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش وسه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ عیراق به‌سه‌ر تیرۆریستاندا كرا.
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ رۆڵی‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ سه‌قامگیری‌ له‌ عیراق له‌ڕێگه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ هاوبه‌ش بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان كرده‌وه‌، رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ قۆناغی داهاتوو پێویستی‌ به‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ میكانیزمی‌ گونجاو هه‌یه‌ بۆ كاراكردنی‌ هه‌وڵی‌ هه‌رێمی‌ و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر به‌هه‌موو ناونیشانه‌كانی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ ئێران پاڵپشتی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ عیراق دووپاتكرده‌وه‌ وئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی‌ پێشاندا بۆ هاریكاریكردن له‌هه‌موو بواره‌كاندا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com