ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یاسای بانقی ناوه‌ندی دێنێت و ده‌نگ له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌ی ناكۆكی هۆزه‌كان ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16/9/2017 له نۆزده‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری وئاماده‌بوونی 173 په‌رله‌مانتار، كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یاسایه‌ك دێنێت و ده‌نگ له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌ی ناكۆكیه‌كانی هۆزه‌كان ده‌دات.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگیدا له‌سه‌ر پاڵێوڕاوانی لیژنه‌ی هۆزه‌كان له پارێزگای به‌سرا، كه پێكهاتبوو له‌هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران جه‌بار عه‌بادی و عامر خوزاعی وعامر ئه‌لفایز وعه‌بدولسه‌لام مالیكی وسه‌فا ئه‌لغانم ومازن ئه‌لمازنی وجه‌مال مه‌حمه‌داوی وتهوفیق كه‌عبی.
سه‌باره‌ت به پاڵێوڕاوانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به رفێندراوان، ئه‌نجومه‌ن ده‌نگدانی بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخست.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن راسپارده‌كانی هه‌ریه‌ك له لیژنه‌كانی داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دارایی و هه‌رێم وپارێزگاكان و خزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانكردنه‌وه پاش میوانداریكردنی پارێزگار‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به‌غدا په‌سه‌ندكرد.
دواتر په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د ته‌ها به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی په‌رله‌مانتارانی هه‌ردوو پارێزگای زیقار وبه‌سرا خوێنده‌وه تێیدا تاوانه تیرۆریستیه‌كه‌ی دژ به هاوڵاتیانی شاری ناسریه رسواو شه‌رمه‌زاركرد.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار مونا غورابی به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه تێیدا تاوانه تیرۆریستیه‌كه‌ی پارێزگای زیقاری شه‌رمه‌زاركرد.
ئه‌مه‌و په‌رله‌مانتاره به‌رێزه‌كان سوره‌تی فاتیحه‌یان له‌سه‌ر گیانی شه‌هیدانی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه‌ی پارێزگای زیقار خوێنده‌وه.
دواتر په‌رله‌مانتار عه‌بدولڕه‌حیم شمه‌ری به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به وه‌ستاندنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌بیانووی وردبینی وپێداچوونه‌وه خوێنده‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن راپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی دووه‌م بۆ یاسای بانقی ناوه‌ندی عیراقی كه به‌پێی فه‌رمانی ژماره (56)ی ساڵی 2004 ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانان (هه‌ڵوه‌شاو) كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و ئابوری و وه‌به‌رهێنانه‌وه پێشكه‌شكرابوو تاوتوێكرد.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی دووشه‌ممه 18/9/2017 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
16/9/2017