جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە هادی عامری ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌در پرسی ڕیفراندۆم و دۆخی كوردانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق تاتوێده‌كه‌ن و جه‌خت له‌سه‌ر دیالۆگ و گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران به‌ڕێز ئارام شێخ محه‌مه‌د، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌شاری به‌غدا، پێشوازی له هادی عامری سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌در كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆم و ترس و دڵه‌ڕاوكێی كوردانی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق و مه‌ترسی لێكه‌وته‌كانی ئه‌و دۆخه‌ی هاتۆته ئاراوه كرا.
له ده‌ستپێكی دیداره‌كه‌دا ئارام شێخ محه‌مه‌د ڕایگه‌یاند: وێڕای ناكۆكی و جیاوازییه‌كانمان خاڵی گرنگ به‌لای ئێمه‌وه به‌رده‌وامبونی دیالۆگ و گفتوگۆیه، كه به چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كانی ده‌زانین، وتیشی: گرنگه ڕێگه نه‌درێت به به‌رزبونه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌ڕه‌شه‌و خۆشكردنی ئاگری ناكۆكییه‌كان له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت، هیواشی خواست چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌باره‌ی ڕیفراندۆم بمانگه‌یه‌نێته چاره‌سه‌رێكی په‌سه‌ندكراو بۆ هه‌موان.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داواشی له هادی عامری كرد وه‌ك دۆستێكی دێرینی خه‌ڵكی كوردستان ڕۆڵ و كاریگه‌ری خۆی به‌كاربهێنێت به‌تایبه‌ت له‌به‌رگرتن له هه‌ر گرژی و ئاڵۆزییه‌ك و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ترس و دڵه‌ڕاوكێ دروستبكه‌ن.
لای خۆیه‌وه هادی عامری ڕایگه‌یاند: ساڵانێكی زۆر له‌گه‌ڵ برا كورده‌كانمان له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردا شه‌ڕی دیكاتۆریه‌تمان كردووه و ئێستاش له‌یه‌ك نیشتماندا پێكه‌وه ده‌ژین، جیاوازییمان هه‌یه له تێڕوانیدا و ڕاپرسی جیابونه‌وه به‌قازانجی گه‌لی كورد نازانین به‌ر له‌وه‌ی به‌زیان بۆ به‌غدا لێكیبده‌ینه‌وه.
عامری وتیشی: ده‌مه‌وێت له‌ڕێی به‌رێزتانه‌وه ئه‌و په‌یامه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و كوردانی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشور بنێرم كه وه‌ك چاومان پارێزگاریان لێده‌كه‌ین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگەناده‌ین ده‌ستدرێژیان بكرێته سه‌ر، هیواشی خواست هه‌وڵه‌كان ئاكامێكی لێبكه‌وێته‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو گه‌لانی عێراق و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری بێت.