سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: وه‌زاره‌تی به‌رگری به جه‌نگاوه‌ره پاڵه‌وانه‌كانی هاوشێوه‌ی به‌هێزترین سوپاكانی جیهان توانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له‌سه‌ر تیرۆر تۆمار بكات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی به‌رگری كرد و چاوی وه‌زیرو گه‌وره ئه‌فسه‌رانی سوپا كه‌وت.
له‌سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی به‌رگری وسه‌ربازه پاڵه‌وانه‌كانی توانیان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌و بێ وێنه به‌ده‌ست بێنن به‌جۆرێك كه به‌هێزترین سوپاكانی جیهان نه‌یانتوانیووه سه‌ركه‌وتنی له‌و جۆره به‌ده‌ست بێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كی پاڵه‌وانه‌كانی ئێمه ئیمان وبڕوابوون به‌خوایه.
هه‌روه‌ها جیوری گووتی:” ئه‌مڕۆ موسڵ و حه‌ویجه‌و وناوچه‌كانی رۆژئاوای وڵات حه‌قیقه‌تێكی دیارن بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كان وپشت خوای گه‌وره ته‌واوی خاكه‌كه‌مان له زاخۆ تا فاو و له مه‌نده‌لی تا شاری قائیم به‌خوێنی شه‌هیدان له تیرۆریستان پاك ده‌كرێته‌وه”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” ئێوه صه‌مامی ئارامی وئاسایشی ئه‌و وڵاته به‌ڕێزه‌ن وله‌دوای خوای گه‌وره پشت به‌ئێوه ده‌به‌ستین وهه‌رچه‌نده ئێوه قوربانی گه‌وره‌تان داوه، به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته چاوه‌ڕێی زیاتر له ئێوه ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شته گه‌وره‌كان له‌لایه‌ن پیاوه گه‌وره‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئێوه خاڵی به‌هێزی عیراقن وئێوهن ئاسایشی هاوڵاتی ده‌پارێزن وسنورو خاكی وڵات بوێری و سه‌رفرازییه‌كی بێ وێنه ده‌پارێزن.
جبوری رونیشیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كارده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانی گشتپرسیهكهی هه‌رێمی كوردستان ودووپاتیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته قه‌یرانه‌كه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ده‌ره‌نجامی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر عیراق وپرۆسه‌ی سیاسی ده‌بێت وله‌وانه‌یه ببێته هۆكاری له‌ت له‌تكردنی خاكی وڵات وپارچه پارچه‌كردنی بۆ كۆمه‌ڵه كانتۆنێكی بچووك كه ده‌بڕین له عیراق ناكه‌ن.