جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری عێراق كۆ ده‌بێته‌وه وهه‌ردوولا دواین پێشهاته‌كانی سیاسی و دۆسیه‌ی ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان تاتوێده‌كه‌ن
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئارام شێخ محمد له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار كۆده‌بێته‌وه‌و دواین پێشهاته‌كانی سیاسی و دۆسیه‌ی ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان تاتوێده‌كه‌ن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رۆككۆماری عێراق دكتۆر فوئاد مه‌عسوم له‌كۆشكی سه‌لام له‌شاری به‌غداد پێشوازی له جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێرا ق به‌ڕێز ئارام شێخ محه‌مه‌د كرد.
له‌دیدارێكدا هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی چڕكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان كرده‌وه به‌ئامانجی به‌دیهێنانی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و رێگه‌گرتن له‌سه‌رهه‌ڵدانی كێشه له‌نێوان حكومه‌تی ئیتحادی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆماری عێراق و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوایان له‌سه‌رجه‌م هاوبه‌شه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی و به‌تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد ڕۆڵی نیشتمانی خۆیان بگێڕن له‌پارێزگاریكردن له‌یه‌كڕیزی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان.
له لای خۆیه‌وه ئارام شێخ محه‌مه‌د پشتیوانی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی بۆ كۆتایی هێنان به‌كێشه‌كه‌و لێكنزیكردنه‌وه‌ی تێڕوانینی لایه‌نه سیاسه‌كان راگه‌یاند.