ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر دوو بڕیار سه‌باره‌ت به گشتپرسی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یاسایه‌ك دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/10/2017 له بیست و چواره‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی 187 په‌رله‌مانتار، ده‌نگ له‌سه‌ر دوو بڕیارده‌دات سه‌باره‌ت به گشتپرسی هه‌رێمی كوردستان و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یاسایه‌ك دێنێت.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆك جبوری پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی عیراق وجیهانی ئیسلامی كرد به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدبوونی ئیمام حوسه‌ین (ر.خ)، هه‌روه‌ها به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی كۆچی دوایی په‌رله‌مانتار مه‌هدی حافزی راگه‌یاند.
هه‌روه‌ها جبوری جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق و پابه‌ندبوون به داواكاری مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینی باڵا سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گشپرسی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، به‌تایبه‌تی كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رێز له بڕیاره‌كانی ده‌گرێت وبه‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنیان ده‌كات، به‌تایبه‌تی له ڕووی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عیراق وپاڵپشتیكردنی حكومه‌تی فیدڕالی له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی پێویست ودووپاتیكرده‌وه كه په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستانی ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بوون بڕوایان به‌ده‌ستوری عیراقی یه‌كگرتوو هه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن رونیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌ن به‌نیازه پسیارێك ئاراسته‌ی دادگای فیدرالی بكات بۆ رونكردنه‌وه‌ی لایه‌نی یاسایی سه‌باره‌ت به‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه پابه‌ندی ده‌قه ده‌ستوریه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عیراق نه‌بوون و هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و كاروباری ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی راسپارد ناوی به‌شداربووان له گشتپرسیدا بده‌نه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن وبه‌پێی داواكاری 70 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی ووتاری مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای ئاینی سه‌باره‌ت گشتپرسی هه‌رێمی كوردستان.
دواتر په‌رله‌مانتار عه‌باس به‌یاتی به‌یاننامه‌یه‌كی به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی شه‌ڕڤان عه‌لی جیاد (ئه‌بو ته‌حسین سالحی) دانیشتووی شاری به‌سرا ناوسراو به شێخی نیشانشكێنه‌كان له شه‌ڕی رزگاركردنی حه‌ویجه‌دا خوێنده‌وه.
دواتر لیژنه‌ی خوێندنی باڵای په‌رله‌مان به‌یاننامه‌یه‌كی به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی خوێندن خوێنده‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی سه‌باره‌ت به وه‌ستاندنی هه‌موو جۆره مامه‌ڵه‌كردنێكی دارایی وبانقی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له رێكه‌وتنامه‌ی یۆنسكۆ سه‌باره‌ت به پاراستنی كه‌لتوری رۆشنبیری ژێرئاو كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و رۆشنبیری و راگه‌یاندن و شوێنه‌وار پێشكه‌شكرابوو خوێنده‌وه.
دواتر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی وبه‌هۆی تێكچوونی نیسابی یاسایی دانیشتنه‌كه، ده‌نگدانی له‌سه‌ر پێشنیاری هه‌مواركردنی دووه‌م بۆ یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره 11 ی ساڵی 2007 دواخست.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه 5/10/2017 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق