پرسه‌نامه‌ بۆ كۆچی دوایی سەرکردەو تێکۆشەری ماندونەناسی گەلەکەمان جەنابی مام جەلال

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەرکردەو تێکۆشەری ماندونەناسی گەلەکەمان جەنابی مام جەلال سەرۆککۆماری پێشوی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانمان پێگەیشت.

لەدەستدانی ئەم کەڵە سیاسیە دیارەی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کە بەدرێژایی نیو سەدەی ڕابردو ڕۆڵێکی کاراو گرنگی لەڕوبەڕوبونەوەی دیکتاتۆرییەت و ستەمکاری گێڕاو بێوچان خەباتیکرد بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلانی عێراق بەگشتی و خەڵکی کوردستان بەتایبەتی، خەسارەت و کۆستێکی گەورەیە بۆ هەمولایەک .

لەم بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لەخانەوادەو دۆست و هەڤاڵانی مەکتەبی‌ سیاسی و سەرکردایەتی و یەکە بەیەکەی هەڤاڵانی یەکێتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین خواڵێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرینی‌ خۆی‌ شادبکات و سەبوری هەمولایەک بدات.

 

ئارام شێخ محەمەد

سێشه‌ممه‌۳/۱٠/۲٠۱۷

بەغداد


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com