ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگده‌دات له‌سه‌ر راسپارده‌كانی تایبه‌ت به پاڵپشتیكردنی شاری حه‌ویجه‌و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ئه‌بو ته‌حسین سالحی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9/10/2017 له بیست و چواره‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی 174 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر راسپارده‌كانی تایبه‌ت به پاڵپشتیكردنی شاری حه‌ویجه‌و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ئه‌بو ته‌حسین سالحی وتاوتوێی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی عیراق كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌رۆككۆماری پێشووی عیراق خوالێخۆشبوو جه‌لال تاڵه‌بانی.
دواتر په‌رله‌مانتار ئاڵا تاڵه‌بانی به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی هاوپه‌یمانی كوردستانی سه‌باره‌ت به كۆچی دوایی سه‌رۆكۆماری پێشوو جه‌لال تاڵه‌بانی خوێنده‌وه تێیدا ئاماژه‌ی به خه‌بات و هه‌وڵ و كۆششی خوالێخۆشبوو له‌پێناو ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان وكاره‌كانی له‌پێناو خزمه‌تكردنی گه‌لی عیراق كرد.
دواتر سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانتار حاكم زاملی به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه تێیدا پیرۆزبایی ته‌واوكردنی حه‌ویجه‌و ریازو ره‌شاد له‌تیرۆریستانی داعش كرد وستایشی رۆڵی هێزه‌كانی عیراق له‌پاراستنی هاوڵاتیان كرد.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار خالید مه‌فره‌جی به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی په‌رله‌مانتارانی كه‌ركوك به‌بۆنه‌ی رزگاركردنی حه‌ویجه‌و ناحیه‌و گونده‌كانی خوێنده‌وه وداوایكرد شاره‌كه به وێرانبوو له‌قه‌ڵه‌م بدرێت.
دواتر په‌رله‌مانتار زاهر عه‌بادی به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی شه‌ڕڤان عه‌لی جیاد (ئه‌بو ته‌حسین سالحی) شێخی نیشانشكێنه‌كان كه له‌ڕیزی لیوا عه‌لی ئه‌كبه‌ری سه‌ر به حه‌شدی میللی‌دا ده‌جه‌نگا و داوایكرد په‌یكه‌رێكی رێزلێنان له‌ناو شاره به‌غدا بۆی دروست بكرێت و خانوویه‌كیش بۆ خانه‌واده‌كه‌ی ته‌رخان بكرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌كۆی ده‌نگ ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر راسپارده‌كانی تایبه‌ت به حه‌ویجه‌و شه‌هید ئه‌بو ته‌حسین سالحی.
دواتر سه‌رۆك جبوری پاش ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری هه‌ولێر ولێدوانه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی خسته‌ڕوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌ڕێز ئه‌یاد عه‌بدولجه‌بار جبوری سوێندی یاسایی خوارد وه‌كو ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌جیاتی په‌رله‌مانتاری خوالێخۆشبوو مه‌هدی حافز.
دواتر سه‌رۆك جبوری فه‌رمانیدا به په‌خشكردنی دانیشتنه‌كه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ناوی په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی رای گشتی ئاگاداری ئه‌ماده‌بووه‌كان بێت و داوای له سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كرد دانیشتنێك ببه‌ستن بۆ تاوتوێكردنی ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیاری هه‌مواركردنی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره (11)ی ساڵی 2007، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته بۆ دانیشتنی داهاتوو دواخراو له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
9-10-2017