سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراقی شێخ هومام حه‌مودی ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، پێشوازی له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراقی شێخ هومام حه‌مودی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا پێشهاته‌كانی باروۆدخی سیاسی وڵات و چۆنیه‌تی هاوكاریكردن له‌نێوان لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان خرایه‌ڕوو، هه‌روه‌ها تاوتوێی چۆنیه‌تی كۆتایهێنان به‌كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا كرا، به‌جۆرێك كه گه‌لی عیراق به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه له‌هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌كان دوربن، سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی قه‌یرانی ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان و دۆسیه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی.
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا رێكه‌وتن له‌سه‌ر هه‌وڵدانی به‌رده‌وام بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ناوخۆیی بۆ هه‌موو كێشه‌كان و كاركردن بۆ ره‌خساندنی بارێكی سه‌قامگیری گونجاو بۆ كاراكردنی لایه‌نه‌كانی گه‌شه‌پێدانی ئابوری.