سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌وڵاتی‌ روسیا تاوتوێی‌ پاڵپشتیكردنی‌ عیراق وپاراستنی‌ ئاسایش وسه‌قامگیری‌ ویه‌كپارچه‌یی خاكی‌ عیراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كانی‌ وڵاتانی‌ هه‌رێمی‌ و عه‌ره‌بیدا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، به‌یانی‌ هه‌ینی‌، به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌ی‌ په‌رله‌مانه‌كانی‌ جیهاندا، به‌ره‌و وڵاتی‌ روسیا به‌ڕێده‌كه‌وێت.
جبوری‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌كۆنگره‌كه‌دا چاوی‌ به‌ سه‌رۆك په‌رله‌مانی‌ هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی‌ روسیاو توركیاو ئێران وچه‌ند وڵاتێكی‌ عه‌ره‌بی وبیانی‌ ده‌كه‌وێت، بۆ تاوتوێكردنی‌ چه‌ند دۆسیه‌كی‌ گرنگ له‌وانه‌ قه‌یرانی‌ گشتپرسی ئه‌و دواییه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وجه‌ختكردن له‌سه‌ر گێڕانی‌ رۆڵێكی‌ پۆزه‌تیڤ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ بۆ پاڵپشتیكردنی‌ یه‌كگرتوویی‌ و سه‌قامگیری‌ عیراق.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com