سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: به‌هێزكردنی‌ یه‌كگرتوویی عه‌ره‌بی و رۆبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ ئالنگارییه‌كان و تیرۆر و پێكدادان له‌سه‌روی‌ ئه‌وله‌ویاتی‌ ئێمه‌دایه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: به‌هێزكردنی‌ یه‌كگرتوویی عه‌ره‌بی و رۆبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ ئالنگارییه‌كان و تیرۆر و پێكدادان له‌سه‌روی‌ ئه‌وله‌ویاتی‌ ئێمه‌دایه‌
له‌میانه‌ی‌ ئاماده‌بوونی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ شانده‌ په‌رله‌مانیه‌كانی‌ عه‌ره‌بیدا..
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: به‌هێزكردنی‌ یه‌كگرتوویی عه‌ره‌بی و رۆبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ ئالنگارییه‌كان و تیرۆر و پێكدادان له‌سه‌روی‌ ئه‌وله‌ویاتی‌ ئێمه‌دایه‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ئاماده‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ شانده‌ په‌رله‌مانیه‌كانی‌ عه‌ره‌بی به‌شدار له‌ كاره‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌ په‌رله‌مانه‌كانی‌ جیهانی‌ له‌ مۆسكۆی‌ پایته‌ختی‌ روسیا بوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز جبوری‌ گرنگی‌ یه‌كخستنی‌ تیڕوانینه‌كان به‌رامبه‌ر دۆزه‌كانی‌ عه‌ره‌ب دووپاتكرده‌وه‌ و جه‌ختی‌ له‌سه‌ر به‌هێزكردنی‌ یه‌كگرتوویی عه‌ره‌بی ونه‌هێشتنی‌ ناكۆكیه‌كان وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ ئالنگارییه‌كانی‌ به‌رده‌م ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ داوای‌ له‌شانده‌ عه‌ره‌بیه‌كان كرد ستراتیجیه‌تێكی‌ روون بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر بگرنه‌به‌ر، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كان رێكبخرێن وپشت به‌ شاره‌زایی وڵاتانی‌ دۆست ببه‌سترێت بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ ئه‌و قۆناغه‌ به‌كه‌مترین زیان و جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ سوودوه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونی‌ وڵاتان كرده‌وه‌ بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ قه‌یران و مه‌ینه‌تیه‌كان، له‌گه‌ڵ دووپاتكردنی‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ناكۆكی و كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی‌ گفتوگۆه‌ بۆ خۆ دوورگرتن له‌ پێكدادانی‌ چه‌كداری‌ وئاڵۆزتركردنی‌ بارودۆخی‌ ناوچه‌كه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com