سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ڕاگۆڕینه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ په‌رله‌مانه‌كانی‌ نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ له‌ روسیا سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ڕاگۆڕینه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ په‌رله‌مانه‌كانی‌ نێوده‌وڵه‌تیدا كرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ برایه‌تی‌ له‌ نێوان وڵاتانی‌ ئیسلامی و گرتنه‌به‌ری‌ هه‌ڵوێستێكی‌ یه‌كگرتوو به‌رامبه‌ر به‌ دۆزه‌كانی‌ موسڵمانان وگرنگترینیان دۆزی‌ فه‌له‌ستین و مافه‌كانی‌ گه‌لی‌ فه‌له‌ستین و بارودۆخی‌ عیراق وچۆنیه‌تی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی‌ هاتنی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش بۆ ناوچه‌كه‌ كرا، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر پاڵشتیكردنی‌ هه‌موو دۆزه‌ ره‌واكان له‌ جیهان و سه‌قامگیری‌ هه‌موو وڵاته‌كان كرایه‌وه‌.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ئابوری‌ و بازرگانی‌ له‌نێوان وڵاتانی‌ ئیسلامیدا و كاراكردنی‌ هه‌موو هۆكاره‌كانی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ ئابوری‌ كرا .


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com