سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بۆ لاریجانی‌: پاراستنی‌ یه‌كپارچه‌یی عیراق له‌ ئه‌وله‌ویاتی‌ ئێمه‌دایه‌ و گفتوگۆ به‌پێی‌ بنه‌ماكانی‌ نشتیمانی‌ و ده‌ستور باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ كێشه‌كان

له‌میانه‌ی‌ كاره‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانی‌ نێوده‌وڵه‌تیدا:
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بۆ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران: پاراستنی‌ یه‌كپارچه‌یی عیراق له‌ ئه‌وله‌ویاتی‌ ئێمه‌دایه‌ و گفتوگۆ به‌پێی‌ بنه‌ماكانی‌ نشتیمانی‌ و ده‌ستور باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ كێشه‌كان
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌په‌راوێزی‌ كاره‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانه‌كانی‌ جیهانیدا، چاوی‌ به‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێرانی‌ به‌ڕێز عه‌لی‌ لاریجانی‌ كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ سیاسی و ئاسایش له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌ خرایه‌ڕوو وتاوتوێی‌ دۆسیه‌ی‌ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر كرا.
جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق له‌به‌رده‌م ئالنگاریه‌كی‌ راسته‌قینه‌دایه‌ هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موولایه‌ك پارێزگاری‌ له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی‌ بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی‌ لابردنی‌ ناكۆكی وئه‌نجامدانی‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌ماكانی‌ نشتیمانی و ده‌ستور وچاره‌سه‌ركردنی‌ هه‌موو دۆسیه‌ هه‌ڵپه‌سیِردراوه‌كان له‌نێوان لایه‌نه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی له‌وڵاتدا وتێپه‌ڕاندنی‌ قه‌یرانه‌ ناوخۆییه‌كان.
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا رێكه‌وتن له‌سه‌ر گرنگی‌ رێكخستنی‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر و رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كان و دوركردنی‌ مه‌ترسیه‌كانیان له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌، به‌تایبه‌تی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ عیراق به‌هاوكاری‌ وڵاتانی‌ دۆست توانی رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش تێكبشكێنێت.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com