سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: پێشهاته‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ واپێویست ده‌كات كه‌ هه‌موولایه‌ك به‌ئارامی‌ و حیكمه‌ته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن وكاربكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ گونجاو و پاراستنی‌ مافه‌كانی‌ گه‌لی‌ عیراق

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ په‌رله‌مانتاری‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك ئاڵا تاڵه‌بانی‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ دوایین پێشهاته‌كانی‌ بواری‌ سیاسی و ئاسایشی پارێزگای‌ كه‌ركوك وهه‌وڵه‌كان بۆ له‌یه‌كنزیكردنی‌ بۆچوونی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ كێشه‌و دۆسیه‌ ناكۆكی‌ له‌سه‌ره‌كان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێشهاته‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ واپێویست ده‌كات كه‌ هه‌موولایه‌ك به‌ئارامی‌ و حیكمه‌ته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ گونجاو و پاراستنی‌ مافه‌كانی‌ گه‌لی‌ عیراق به‌بێ‌ جیاوازی‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ پاراستنی‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ هاوڵاتیانی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ هه‌موولایه‌ك به‌تایبه‌تی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ وڵات.
له‌كۆتاییدا جبوری‌ داوای‌ له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كرد ده‌ست به‌ گفتوگۆیه‌كی‌ راشكاوانه‌و بنیاتنه‌ر بكه‌ن به‌ به‌شداری‌ هه‌موو فراكسیۆنه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ قۆناغه‌كه‌ به‌كه‌مترین زیان.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com