سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران هه‌ردوو لیژنه‌ی‌ مافی مرۆڤ و ئاسایش و به‌رگری‌ ده‌سپێرێت بۆ به‌دواداچوونی‌ بارودۆخی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا وئاسانكردنی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌ نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ په‌رله‌مانتاری‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا به‌ڕێز ئه‌حمه‌د جبوری‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ ئاسایشی پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا و چۆنیه‌تی‌ پاڵپشتیكردنی‌ بواری‌ خزمه‌تگوزاری‌ و بژێوی‌ هاوڵاتیان كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ كاره‌كانی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی‌ خۆیان كرا.
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ پارێزگاریكردن له‌ سه‌روماڵی‌ هاوڵاتیان وقه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان كرده‌وه‌ و گووتی‌:” پێویسته‌ سوود له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هێزه‌كانمان له‌ موسڵ و شاره‌كانی‌ تر به‌سه‌ر تیرۆریستاندا وه‌ربگیرێت بۆ گێرانه‌وه‌ی‌ دڵنه‌وایی بۆ هاوڵاتیان”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌گرنگی‌ پاراستنی موڵكی‌ گشتی‌ و تایبه‌تی‌ كرد، له‌گه‌ڵ كاركردن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ له‌ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان به‌هۆی‌ تیرۆره‌وه‌ وبه‌رێزی‌ داوای‌ له‌ هه‌ردوو لیژنه‌ی‌ مافی مرۆڤ و ئاسایش و به‌رگری‌ په‌رله‌مان كرد به‌دواداچوون بۆ بارودۆخی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا بكه‌ن به‌جۆرێك كه‌ پارێزگاری‌ له‌ گیانی‌ هاوڵاتیان بكرێت و هه‌موو كارئاسانیه‌ك بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com