سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان بۆ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا: پێویسته‌ هه‌موو رێوشوێنه‌كانی‌ چه‌سپاندنی‌ ئارامی‌ و سه‌قامگیری‌ وكۆتایهێنان به‌ ناكۆكیه‌كان له‌ عیراق كارابكرێن

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق به‌ڕێز دۆگلاس سیڵێمان كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ سیاسی و ئاسایش له‌ عیراق وناوچه‌كه‌و روداوه‌كانی‌ كه‌ركوك وناوچه‌كانی‌ تر كراو جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ ناوخۆ به‌پشت به‌ستن به‌ده‌ستور و یاساكان كرایه‌وه‌.
سه‌رۆك جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ فیدراڵی‌ له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كرده‌وه‌ و داوای‌ له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد ئارام بگرن وكار بكه‌ن بۆ كاراكردنی‌ رێوشوێنه‌كانی‌ چه‌سپاندنی‌ ئارامی‌ و سه‌قامگیری‌ وكۆتایهێنان به‌ ناكۆكیه‌كان له‌هه‌موو ناوچه‌كانی‌ عیراق.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ پاڵپشتی‌ له‌سه‌قامگیری‌ وڵات وچه‌سپاندنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كانداو پاڵپشتی‌ هه‌موولایه‌نه‌كانی‌ عیراقی ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ گونجاو بۆ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان .


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com