ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆتایی به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ دوو یاسا دێنێت ویادی‌ راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستور زیندوو ده‌كاته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18/10/2017 له‌ بیست و شه‌شه‌مین دانیشتنی‌ ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی‌ 172 ئه‌ندام، كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ دوو پرۆژه‌ یاسا هێنا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌ سه‌رۆك جبوری‌ یادی‌ تێپه‌ڕبوونی‌ 12 ساڵ به‌سه‌ر راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستوری‌ هه‌میشه‌یی وڵات زیندوو ڕاگرت و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌و یاده‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ یاسا له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ وڵاتدا سه‌روه‌ر ده‌بێت به‌تایبه‌تی‌ له‌ كه‌ركوك كه‌ هێمای‌ پێكه‌وه‌ژیانی‌ عیراقیه‌كانه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن پێشنیاری‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ یاسای كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌ (11)ی‌ ساڵی‌ 2007 كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ یاساییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو ڕه‌تكرده‌وه‌.
دواتر سه‌رۆك جبوری‌ رایگه‌یاند كه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی‌ په‌رله‌مان ولیژنه‌ی‌ پسپۆڕان ده‌به‌ستێت بۆ دیاریكردنی‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌ خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی‌ پرۆژه‌ یاسای تانه‌لێدان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یاسا له‌ ئه‌حكام و بڕیاره‌كانی‌ تایبه‌ت به‌موڵكدارێتی‌ زه‌وی و زار كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ لیژنه‌كانی‌ یاسایی و كشتوكاڵ و ئاو زۆنگاوه‌كان و دارایی وكۆچ و كۆچبه‌رانه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به‌ راپۆرتێك هێنا و تاوتوێی‌ یاسای به‌شداریكردنی‌ كۆماری‌ عیراق له‌ رێكه‌وتنامه‌ی‌ دانه‌وێڵه‌ی‌ ساڵی‌ 1995 كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌لیژنه‌كانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌و ئابوری‌ و ه‌به‌رهێنان و یاسایی وكشتوكاڵ و ئاو وزۆنگاوه‌كانه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو كرد.
دواتر په‌رله‌مانتار سه‌لاح جبوری‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ به‌ناوی‌ هاوپه‌یمانی‌ هێزه‌كانی‌ عیراقی خوێنده‌وه‌ به‌بۆنه‌ی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ده‌وڵه‌ت بۆ كه‌ركوك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ دیالاو سه‌لاحه‌ددین.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 19-10-2017 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
18/10/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com