په‌یامێك له‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانه‌وه‌ بۆ فه‌رمانده‌كانی‌ سوپای‌ عێراق و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ و هێزه‌كانی‌ ئاسایش

به‌رێزان فه‌رمانده‌كانی‌ سوپای‌ عیراق و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌، داواتان لێده‌كه‌م به‌گیانێكی‌ پیشه‌یی‌ و گیانێكی‌‌ نشتیمانی‌ به‌رزه‌وه‌ پارێزگاری‌ له‌ژیان و سه‌روماڵی‌ هاوڵاتیان بكه‌ن له‌شاری‌ كه‌ركوك و قه‌زای‌ دوزخورماتو و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان وگووتی‌ كه‌ لێره‌و له‌وێ هه‌واڵی‌ ده‌ستدردێژیكردنه‌ سه‌ر ژیان و موڵك و ماڵی‌ خه‌ڵك له‌هه‌ندێك له‌ناوچانه‌ ده‌بیستین، هیوادارین پڕوپاگه‌نده‌بن و له‌سه‌ر ئه‌رزی‌ واقیع هیچ سه‌رپێچی‌ و ده‌ستدرێژییه‌كی‌ له‌وشێوه‌یه‌ ڕوینه‌دابێت، چونكه‌ ڕه‌فتاری‌ له‌وشێوه‌یه‌ خزمه‌ت به‌پێكه‌وه‌ ژیانی‌ ئاشتیانه‌ی‌ نێوان پێكهاته‌ جیاوازه‌كان ناكات و خزمه‌ت به‌ئه‌جێندای تر ده‌كات كه‌ به‌زیانی‌ ئاشته‌وایی‌ له‌ناوچه‌كه‌ ته‌واوده‌بێت.
شێخ محمد دووپاتیكرده‌وه‌:” له‌لای ئێمه‌ گرنگه‌ كه‌ كاری‌ زیاتر بكه‌ین بۆ به‌هێزكردنی‌ بنه‌ماكانی‌ پێكه‌وه‌ژیانی‌ ئاشتیانه‌و پاراستنی‌ پێكهاته‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ عیراقی به‌تایبه‌تی‌ له‌كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان وداوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین هه‌موو تواناكانیان بخه‌نه‌كار بۆ گێڕانه‌وه‌ی‌ دانیشتووانی كه‌ركوك و تۆزخورماتوو وناوچه‌كانی‌ تر بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی‌ خۆیان”.
هه‌روه‌ها جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئاماژه‌یكرد كه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ ڕابردودا پارێزه‌ری‌ ئاشتی‌ و سه‌روماڵی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌مو ئه‌و ناچانه‌ بوه‌ به‌جیاوازی‌ نه‌ته‌وه‌و ئاین و بیركردنه‌وه‌وه‌ بوو وبۆ پاراستنی‌ زیاتری‌ ئارامی‌ ئاسایشی‌ ئه‌و ناوچانه‌ش به‌گرنگی‌ ده‌زانین یه‌كه‌كانی‌ سوپای‌ عێراق و هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ جارێكی‌ تر پاراستنی‌ ئه‌و ناوچانه‌ بگرنه‌وه‌ ئه‌ستۆ كه‌ دڵنیایی‌ زیاتر ده‌داته‌ هاوڵاتیان و زیاتر هانیان ده‌دات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌و ئاسایكردنه‌وه‌ی‌ دۆخه‌كه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com