سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا له فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نشتیمانی ده‌كات كۆتایی به بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بێنن وده‌ست به‌گفتوگۆیه‌كی راسته‌قینه بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی ئێستا
له‌چوارچێوه هه‌وڵه‌كانیدا بۆ وه‌ستاندنی ده‌رهاوێژته‌كانی قه‌یرانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمی كوردستان و بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان هاوبه‌شه‌كاندا وكه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان وگه‌ڕانه‌وه‌ی گفتوگۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، داوا له فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان به‌هه‌موو ئه‌ندامه‌كانیه‌وه ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هۆڵی په‌رله‌مان و درێژه به كاری یاسادانان و چاودێری خۆیان بده‌ن و كۆتایی به بایكۆتكردن بێنن و ده‌رفه‌ت به‌رخسێنن بۆ گفتوگۆی جددی بنیاتنه‌ر.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی داوایكرد هه‌موو پێداویستیه‌كانی گفتوگۆی راسته‌قینه‌و بابه‌تیانه بره‌خسێنن بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان و وه‌ستاندنی شه‌ڕی راگه‌یاندن و گرنگیدان به بارودۆخی وڵات و هاوڵاتیان له باكورو ناوه‌ڕاست و باشور.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌یكرد ” عیراق به‌قۆناغێكی زۆر ناسك و مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێت و پێویسته په‌له‌بكرێت له سوودوه‌رگرتن له‌ده‌رفه‌ته‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ناوخۆ له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆیه‌وه وهه‌موولایه‌ك رۆڵی خۆی بگێڕێت پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ینه قۆناغێكی وه‌ها كه ئیتر هه‌وڵی ناوخۆیی و نشتیمانی كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ر كێشه‌كان”.