سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا له‌سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان یه‌كبخه‌ن بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی نوێی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی نوێی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژارده‌كان كرا وجبوری جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كخستنی هه‌موو هه‌وڵه‌كان كرده‌وه بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ر شێوه‌یه‌كی كۆتایی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی نوێی كۆمسیۆن.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چه‌ندین پێشنیاری خسته‌ڕوو بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كه‌و داوایكرد یه‌كێك له پێشنیاره‌كان وه‌ربگیرێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌و به‌جۆرێك كه هه‌موو خواسته‌كانی گه‌لی عیراق بێنێته دی و دادوه‌ری جێبه‌جێ بكات و هه‌موو لایه‌نه رازیبن له‌سه‌ری.