سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی سیاسی وئاسایشی عیراق وناوچه‌كه له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران تاوتوێده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، پێشوازی له باڵیۆزی ئێران له عیراق به‌ڕێز ئێرج مه‌سجدی وشاندی یاوه‌ری كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی سیاسی و ئاسایشی عیراق وناوچه‌كه وههوڵهكان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كاندا كرا.
جبوری دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و عیراقه‌ی توانی به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ربكه‌وێت ده‌توانێت ئه‌و قه‌یرانه تێپه‌ڕێنێت، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی زاڵكردنی زمانی عه‌قل و دوركه‌وتن له زیادكردنی گرژی و كاركردن بۆ ره‌خساندنی بارێكی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و كاراكردنی دۆسیه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی كرایه‌وه به‌جۆرێك كه سه‌روه‌ری هه‌ردوو وڵات بپارێزێت و ده‌روازه‌ی نوێ بۆ هاریكاری و جێبه‌جێكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌ل بكاته‌وه.