سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له باڵیۆزی فه‌ره‌نسا رۆڵی وڵاتانی دۆست له‌پاڵپشتیكردنی یه‌كپارچه‌یی عیراق وچه‌سپاندنی چه‌مكی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت به‌پێی ده‌ستور دووپاتده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، پێشوازی له باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له به‌غدا به‌ڕێز مارك باربیتی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا دیارترین پێشهاته‌كانی سیاسی و ئاسایشی عیراق وناوچه‌كه خرایه‌ڕوو، هه‌روه‌ها تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێكی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی له‌هه‌موو بواره‌كاندا كرا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی وڵاتانی دۆست له‌پاڵپشتیكردنی یه‌كپارچه‌یی عیراق وچه‌سپاندنی چه‌مكی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت به‌پێی ده‌ستور كرده‌وه، هه‌روه‌ها گووتی:” ئالنگاریه‌كانی به‌رده‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی وڵات‌دا واپێویست ده‌كات كه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌حیكمه‌تێكی زیاتر‌و له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه كار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی ئاماژه‌ی به‌قۆناغی دوای داعش كرد وگووتی:” پێویسته هه‌موو تواناكانمان بخه‌ینه‌كار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات به‌تایبه‌تی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی ژێرده‌ستی داعش وگێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شاره رزگاركراوه‌كانی خۆیان ودابینكردنی ژیانێكی سه‌ربه‌رز وئارام بۆیان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی فه‌ره‌نسا دووپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی كارده‌كات بۆ به‌هێزكردنی چوارچێوه‌ی هاریكاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عیراق وبه‌رده‌وام ده‌بێت له‌پاڵپشتیكردنی له‌هه‌موو بواره‌كاندا، سه‌ره‌ڕای به‌شداریكردنی وڵاته‌كه‌ی له دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان.